عەلی پاکی
کاک "عهلی پاکی" شاعیری هاوچهخی کورد له شاری ههولیر له دایک بووه.
(۱)
خۆشی گەردوون، چەرخی بەخته
بۆ جێم دێڵی؟
ئەی نازانی، دونیام بێ تۆ ژەهراویە؟
ژین تیای سەخته
(۲)
پهشیمان نیم که تۆم ناسى،
وانەى بێوهفايت ناساند!
خولى ناپاکیت کردەوه،
دڵی نوستومت ڕاچڵەکاند!
هۆ كهنيشكه،
بێبەڵێنيت،
وەكو هەتوانى پزيشكه،
هەتا مابم،
لێی پرست نابم!
(۳)
[شازادە]
هۆ ئەو کچەی پێش قۆناغی هەر زەیی
بەری باغی دڵداریمان پێگەیی
پێشی ڕەزی ئەو ساڵە پێگەیشتین
لە بیرتە هێشتا زوو بوو تێگەیشتین؟
لە بیرتە کە تازە وەبەر هەڵدە چووین؟
تازە دە هات فێری چاو بازی دەبووین؟
لەوێ ڕۆژێوە تا ئەمڕۆ شەرمنی
بەشەر مەوە شازادە عەشقی منی!
(۴)
[بەو پەڕی شانازیمەوە]
بەو پەڕی شانازیمە وە
منیش وەکوو خێڵە کیەک
کۆچە رێک بووم
لە ڕە شماڵ و
هۆ بەو هەوار
زۆر ژیاوم:
وەک قەرەجێک
ساڵانی زوو
پایز
بەهار
بە زستانیش لە گون نشین
هاوینانیش لە کێلە شین
بەڵام ئەو دەم مناڵێک بووم
نەم دەزانی ژیان چیە!
وام دەزانی
شەو بۆ نوستن
ڕۆژیش بۆ کارە وانیە!!
(۵)
هؤكار چيه؟
بؤچی له نیوان من و تؤ؟
دهروازهکان داخراون بۆ گتوگۆ؟!
(۶)
خەمم زۆرە!
هێندەی دارو بەردو گیا
خەمم تەمە
منیش بووم بە لوتکەی چیا.
(۷)
تا تؤم نهبوو
له دونيايه كى تاريكى
تهموو مژيدا دهژيام
كه تؤ هاتى:
تهموو مژت رهواندهوه
تاريكيت كرد به رووناكى،
چراخانه ههموو دونيام!
شيرينهكهم
لهرينهكهم!*
----------
* لهرين کچه ناز گرانهکهی پاکی
(۸)
خانمی جوان یەکەم دڵدارم
خۆشەویستی یەکەم جارم
ئاسکە کەی یەکەم دیدارم
هەتامردن هەر تۆی یارم
کێ دەتوانێ لەبیریکا
ڕۆژانی پڕ یادگاری؟
شەوانی جێژوانی گەرم و
ماچ گۆڕینەوەی دڵداری!،
کەس ناتوانێ لەبیریکا
عاشق بوونی یەکەم جاری!!
(۹)
وەرن تێکڕا، وەک وەفایەک
لەجەژنا دوای خۆرهەڵاتن؟،
یەکەو تاجەگوڵینەیەک
ببەین بۆماڵی ئەوانەی
شەهیدی شکۆی وڵاتن!!
(۱۰)
ئەو دەمەی تۆ خۆت لێ گۆڕا
تەنیا نەبووی
ناشزانم کێت لەگەڵ دابوو
بەڵام سوپاس بۆ ئەو کەسەی
کە تۆی گۆڕی:
ئەو بە تەنیا تۆی نەگۆڕی
تاریکی و ڕوناکی گۆڕی!
گڵاڵەگردنی ئەم بابتە: #زانا_کوردستانی
(۱)
خۆشی گەردوون، چەرخی بەخته
بۆ جێم دێڵی؟
ئەی نازانی، دونیام بێ تۆ ژەهراویە؟
ژین تیای سەخته
(۲)
پهشیمان نیم که تۆم ناسى،
وانەى بێوهفايت ناساند!
خولى ناپاکیت کردەوه،
دڵی نوستومت ڕاچڵەکاند!
هۆ كهنيشكه،
بێبەڵێنيت،
وەكو هەتوانى پزيشكه،
هەتا مابم،
لێی پرست نابم!
(۳)
[شازادە]
هۆ ئەو کچەی پێش قۆناغی هەر زەیی
بەری باغی دڵداریمان پێگەیی
پێشی ڕەزی ئەو ساڵە پێگەیشتین
لە بیرتە هێشتا زوو بوو تێگەیشتین؟
لە بیرتە کە تازە وەبەر هەڵدە چووین؟
تازە دە هات فێری چاو بازی دەبووین؟
لەوێ ڕۆژێوە تا ئەمڕۆ شەرمنی
بەشەر مەوە شازادە عەشقی منی!
(۴)
[بەو پەڕی شانازیمەوە]
بەو پەڕی شانازیمە وە
منیش وەکوو خێڵە کیەک
کۆچە رێک بووم
لە ڕە شماڵ و
هۆ بەو هەوار
زۆر ژیاوم:
وەک قەرەجێک
ساڵانی زوو
پایز
بەهار
بە زستانیش لە گون نشین
هاوینانیش لە کێلە شین
بەڵام ئەو دەم مناڵێک بووم
نەم دەزانی ژیان چیە!
وام دەزانی
شەو بۆ نوستن
ڕۆژیش بۆ کارە وانیە!!
(۵)
هؤكار چيه؟
بؤچی له نیوان من و تؤ؟
دهروازهکان داخراون بۆ گتوگۆ؟!
(۶)
خەمم زۆرە!
هێندەی دارو بەردو گیا
خەمم تەمە
منیش بووم بە لوتکەی چیا.
(۷)
تا تؤم نهبوو
له دونيايه كى تاريكى
تهموو مژيدا دهژيام
كه تؤ هاتى:
تهموو مژت رهواندهوه
تاريكيت كرد به رووناكى،
چراخانه ههموو دونيام!
شيرينهكهم
لهرينهكهم!*
----------
* لهرين کچه ناز گرانهکهی پاکی
(۸)
خانمی جوان یەکەم دڵدارم
خۆشەویستی یەکەم جارم
ئاسکە کەی یەکەم دیدارم
هەتامردن هەر تۆی یارم
کێ دەتوانێ لەبیریکا
ڕۆژانی پڕ یادگاری؟
شەوانی جێژوانی گەرم و
ماچ گۆڕینەوەی دڵداری!،
کەس ناتوانێ لەبیریکا
عاشق بوونی یەکەم جاری!!
(۹)
وەرن تێکڕا، وەک وەفایەک
لەجەژنا دوای خۆرهەڵاتن؟،
یەکەو تاجەگوڵینەیەک
ببەین بۆماڵی ئەوانەی
شەهیدی شکۆی وڵاتن!!
(۱۰)
ئەو دەمەی تۆ خۆت لێ گۆڕا
تەنیا نەبووی
ناشزانم کێت لەگەڵ دابوو
بەڵام سوپاس بۆ ئەو کەسەی
کە تۆی گۆڕی:
ئەو بە تەنیا تۆی نەگۆڕی
تاریکی و ڕوناکی گۆڕی!
گڵاڵەگردنی ئەم بابتە: #زانا_کوردستانی
- ۵۸۵
- ۲۸ دی ۱۴۰۳
دیدگاه ها (۰)
در حال بارگزاری
خطا در دریافت مطلب های مرتبط